سه‌میر بابۆ نهێنی بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه بۆ 2 هۆكار ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
سه‌میر بابۆ: ئێمه بۆ مانه‌وه‌ی به‌شداریمان له خوله‌كه كرد، كه‌چی بووینه پاڵه‌وان

دوای ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بۆ دووه‌مجار له مێژووی خۆیدا بووه پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان، سه‌میر بابۆ راهێنه‌ری پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر نهێنی بردنه‌وه‌ی ناسناوی ئه‌م وه‌رزه بۆ دوو هۆكار گه‌ڕانده‌وه، یه‌كه‌میان بۆ پێداگیری یاریزانان بۆ ناسناوه‌كه، دووه‌میان بۆ ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه كه ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان به ته‌واوه‌تی بۆ پشتگیریكردنی تیپه‌كه جێبه‌جێ كرد، سه‌میر بابۆ ده‌شڵێت: ئێمه ته‌نیا بۆ مانه‌وه به‌شداریمان له خوله‌كه كرد، كه‌چی بووینه پاڵه‌وان و ناسناوه‌كه‌مان برده‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی له گه‌ڕی 25ـه‌می خولی نایابی كوردستان، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و هه‌ندرێن به 3 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌رامبه‌ربوون، به‌مه‌ش پێشمه‌رگه به‌هۆی ده‌ستخستنی ئه‌م تاكه خاڵه به فه‌رمی بووه پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستانی وه‌رزی 2018 ـ 2019.
سه‌میر بابۆ راهێنه‌ری پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند كه له ده‌ستپێكی خوله‌كه ته‌نیا بۆ مانه‌وه به‌شداریمان له خوله‌كه كرد، به‌ڵام دواتر ناسناوه‌كه‌مان به‌ده‌ستهێنا.
بابۆ ده‌شڵێت: من له ژیانی وه‌رزشی خۆم وه‌ك راهێنه‌ر 5 ناسناوم به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام ناسناوه‌كه‌ی ئه‌م وه‌رزه لای من نایابترین به نرخترین ده‌ستكه‌وته، چونكه ئێمه ئه‌م تیپه‌مان ته‌نیا بۆ مانه‌وه دروست كرد بوو، به‌ڵام دواتر بووینه پاڵه‌وان.
سه‌میر بابۆ له باره‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆ گوتی: ئه‌م یارییه به زه‌حمه‌ترین یاری ئه‌م وه‌رزه‌مان بوو كه تێیدا بووینه پاڵه‌وان، چونكه پێش یارییه‌كه له ڕووی كه‌شوهه‌وای راگه‌یاندن و ده‌ورووبه‌ره‌وه پێشمه‌رگه‌یان به پاڵه‌وان یه‌كلایی كربووه‌وه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی بۆ سه‌ر یارییه‌كه‌ی ئێمه دروست كرد بوو، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه توانیمان ئه‌نجامه‌كه یه‌كسان بكه‌ینه‌وه و ببینه پاڵه‌وان.
سه‌میر بابۆ ئه‌مه چواره‌مین ناسناوی خولی نایابی كوردستانه وه‌ك راهێنه‌ر ده‌یباته‌وه، پێشتر 2 ناسناوی له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر به‌ده‌ستهێناوه و 2 ناسناویشی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بردۆته‌وه.