به ڤیدیۆ.. عیماد ئه‌سعه‌د به گریانه‌وه وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند
به ته‌مه‌نترین یاریزانی خولی نایابی كوردستان بوو
.jpg)
عیماد ئه‌سعه‌د كاپتنی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاندن، گوتیشی: پێشتر له ناخی خۆم بڕیارم دابوو ئه‌م وه‌رزه دوایین وه‌رزی یاریكردنم بێت.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به فه‌رمی بووه پاڵه‌وانی وه‌رزی 2018 ـ 2019، كاپتنی تیپه‌كه عیماد ئه‌سعه‌د له ته‌مه‌نی 41 ساڵی دوای 22 ساڵ یاریكردن به فه‌رمی له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه به گریانه‌وه ماڵئاوایی له یاریكردن كرد.
عیماد ئه‌سعه‌د ئه‌مه چواره‌مین ناسناوی خولی نایابی كوردستان بوو كه له ژێر سه‌رپه‌رشتی سه‌میر بابۆ به‌ده‌ستیدێنێت، پێشتر 2 ناسناوی خولی نایابی له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر بردۆته‌وه، 2 ناسناوی دیكه‌شی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به‌ده‌ستهێناوه.