هه‌سه‌ده هه‌ردوو رێگه‌چاره‌ی رژێمی سووریا بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان ره‌تده‌كاته‌وه
سووريا باس له رێگه‌چاره‌ی سه‌ربازی ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده، هه‌ردوو رێگه‌چاره‌ی رژێمی سووریا بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانیان نێوانیان ره‌تده‌كاته‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر كۆنتڕۆڵی هه‌سه‌ده دان.
مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده رایگه‌یاند، هێزه‌كانییان بڕوایان به یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا هه‌یه هه‌وڵ بۆ هێشتنه‌وه‌ی ده‌دات به‌و جۆره و گوتی: "بڕوامان به گفتوگۆی سووری – سووری هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانمان لهنواچهكه، به‌ڵام دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ره‌وشی به‌ر له 2011".
مه‌زڵووم عه‌بدی راشيگه‌یاند، ناكرێت له رێگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ته‌وه گرفته‌كانی ناوچه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت و گوتی: "ئێمه بۆ رێگه‌چاره‌ی ئاشتیانه و گفتوگۆ ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان".
روونیشی كرده‌وه، كه ناكرێت سووریایه‌كی دیموكرات بێته ئاراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی له رووی ده‌ستوورییه‌وه دان به مافه‌كانی گه‌لی كورد بنرێت و گوتی: "به‌بێ دانپێدانان به رێڤه‌به‌ری سه‌ربه‌خۆ كه خزمه‌ت به هه‌موو پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه ده‌كات، ناگه‌ینه هیچ چاره‌سه‌رێك".
گوتیشی: "به‌بێ قه‌بووڵكردنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و رۆڵی له پاراستنی ناوچه‌كه له داهاتوودا، وه‌كو پێشتر رزگاری كردووه و سووره له‌سه‌ر پاراستنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كان، ناگه‌ینه چاره‌سه‌ر له سووریای داهاتوو".
وێڕای هه‌وڵی زۆری سه‌ردانه‌كانی شاندی دانوستانكاری هه‌سه‌ده بۆ دیمه‌شق و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نی رژێمی سووریا، به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته چاره‌سه‌ر.
پێشتریش به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا، رایگه‌یاندووه، دوو چاره‌سه‌ر له‌به‌رده‌می هێزه‌كانی سووریای دیموكراتدا هه‌یه، یان چاره‌سه‌ری سه‌ربازی، يانيش هاوشێوه‌ی ناوچه‌كانی دیكه كه هه‌ندێك گرووپه چه‌كدارییه‌كان بوونه‌ته‌وه به به‌شێك له حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی ناوخۆی سووریا، هه‌سه‌ده وه‌كو هێزێكی ناوخۆیی بێنه‌وه سه‌ر حكوومه‌ت.
ئه‌و رێگه چاره‌ی ئاشتیانهییهی دیمه‌شق باسی ده‌كات، مه‌به‌ستییه‌تی له ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستانیش، شه‌ڕڤانان ببنه پۆلیس و ئاسایشی ناوچه‌یی و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆی سووریا و هیچ هێزێكی به‌رگری یان به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌كه‌یان نه‌مێنێت، به‌ڵام هه‌سه‌ده ئه‌وه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
ئ. م
سه‌رچاوه: RT