پێش یارییه‌كه‌ی چامپیۆنزلیگ تۆتێنهام گورزێكی كوشنده‌ی به‌ركه‌وت
به ڤیدیۆ.. تۆتێنهام بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆیدا به‌م یانه‌یه دۆڕا

تۆتێنهام پێش یارییه‌كه‌ی چوارشه‌ممه له چامپیۆنزلیگ، له پرێمه‌رلیگ گورزێكی خراپی به‌ركه‌وت و بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خوله‌كه به یانه‌ی بۆرنموس دۆڕا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له گه‌ڕی 37ـه‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی تۆتێنهام له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بووه میوانی یانه‌ی بۆرنموس.
یانه‌ی تۆتێنهام له‌و یارییه‌دا تووشی زه‌حمه‌تییه‌كی زۆر هات و به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی و كوشنده له دوایین خوله‌كی زیادكراوی یارییه‌كه به گۆڵێكی وه‌ڵام دۆڕا.
تاكه گۆڵی یارییه‌كه، ناسان ئاكی ناوه‌راستكاری هۆڵه‌ندی یانه‌ی بۆرنموس له خوله‌كی 91ـی یارییه‌كه گۆڵی سه‌ركه‌وتنی له دژی تۆتێنهام كرد، ئه‌م بردنه‌وه‌یه‌ش یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی بۆرنموس بوو به درێژایی مێژووی پرێمه‌رلیگ له دژی تۆتێنهام.
له‌و یارییه‌دا، دوو یاریزانی تۆتێنهام (هیۆنگ مین سۆن و خوان فۆیس) به كارتی سوور كرانه ده‌ره‌وه.
تۆتێنهام به كۆكردنه‌وه‌ی 70 خاڵ له خانه‌ی سێیه‌می پرێمه‌رلیگ دێت، بڕیاریشه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبه‌ڕووی ئا‌یاكس بێته‌وه، له یاریی چوون به گۆڵێكی بێوه‌ڵام له نێو یاریگه‌ی خۆی یارییه‌كه‌ی دۆڕاند بوو.