یه‌كێتی له بڕگه‌یه‌كی پڕۆژه‌یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم نیگه‌رانه
"یه‌كێتی هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه له رێككه‌وتنه‌كه ده‌كات"
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه، له په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی سێیه‌می یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بكرێت و پرۆژه‌یاساكه په‌سه‌ند بكرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، ئه‌مڕۆ لێژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دوا راپۆرت بده‌نه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و بۆ كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه، 8ی ئایار/ مایۆی 2019 ئاماده‌ی بكه‌ن.
هۆشمه‌ند سادق، په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئێستا بڕگه‌یه‌ك هاتووه‌ته نێو لێژنه‌ی یاسایی، كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆك جێگری ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه یه‌كێتی نیگه‌ران كردووه و پێی وایه، پێویسته له یاساكه ئاماژه به‌وه بكرێت، كه سه‌رۆك دوو جێگری ده‌بێت.
شه‌مۆل ئاشتی، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان ده‌نگ به‌و بڕگه‌یه ناده‌ن، به‌ڵكوو ده‌بێت بڕگه یاساییه‌كه به‌و شێوه‌یه بێت، كه ژماره‌ی جێگران دیاری بكات، ئه‌گه‌رنا به پێچه‌وانه‌وه، ده‌نگی پێ ناده‌ن و به‌شداریی حكوومه‌تیش ناكه‌ن و له رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ پارتی ده‌كشێنه‌وه.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، 5ی ئایاری 2019، پارتی و یه‌كێتی له سلێمانی رێككه‌وتنێكیان بۆ چۆنیه‌تی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژۆ كرد و سه‌ره‌تاش پڕۆژه‌یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان هه‌موار ده‌كرێته‌وه.
ئ. م