پارتی له پشكی خۆی به‌شی پێكهاته‌كانیش ده‌دات
پارتی 2 پۆست له پشكی خۆی به لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
کوردستان 24 پشکەکانی پارتی, گۆران و یەکێتی لە کابیەنەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات، پارتی دوو وەزیری خۆی دەداتە پێکهاتەی مەسیحی و حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان. بریاردەری فراکسیۆنی یەکێتیش چۆنیەتی یەکلاییکردنەوەی کاندیدەکانیان بۆ حکوومەت و پەرلەمان بۆ کوردستان 24 ئاشکرا دەکات.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان، پشكی هه‌ریه‌ك له پارتی یه‌كێتی و گۆڕان له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دیاری كراوه:
پارتی:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
جێگری سەرۆکی پەرلەمان
وەزیری ناوخۆ
وەزیری سامانە سروشتییەکان
وەزیری تەندروستی
وەزیری پەروەردە
وەزیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار
وەزیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن
وەزیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان
وه‌زارەتی كاره‌با
وه‌زارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە
گوتەبێژی حکوومەت
له‌كاتێكیشدا كه بڕیاره پارتی دوو پۆست له پشکی خۆی لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم بداتە پێکهاتەی مەسیحی و حزبی سۆسیسالست، زانا مه‌لاخالید، په‌رله‌مانتاری ئه‌و حیزبه له باره‌ی چۆنیەتی دانانی وەزیرەکان ئاشكرای ده‌كات، كه ته‌واوی سیڤییه‌كان له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیی پارتی ئاماده‌ن، دوا بڕیاریش لای سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركردایه‌تیی پارتییه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، پارتی له‌وه یه‌كلایی بووه‌ته‌وه، كه له پشكی خۆی وه‌زاره‌تێك به پێكهاته‌ی مه‌سیحی و یه‌كێكیش به حیزبی سۆشیالیت دیموكراتی كوردستان بدات، به‌ڵامی بڕیاری ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌وێته لای سه‌رۆكی حكوومه‌تی داهاتوو.
یه‌كێتی:
سەرۆکی پەرلەمان
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
وەزیری پێشمەرگە
وەزیری پلاندانان
وەزیری رۆشنبیری و لاوان
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
وەزیرێکی هەرێم
دەستەی گەشتوگوزار
دەستەی ناوچە کوردستانییەکان
دەستەی گشتیی مین
گۆڕان:
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
ی. سەرۆکی حکوومەت بۆ کاروباری چاکسازی
وەزارەتی دارایی
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی
وه‌زارەتی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن
یەکێـتی بۆ یەکلايی کردنەوەی ناوی کاندیدەکانی چەند هەنگاوێك دەگرێتە بەر, له‌م باره‌یه‌شه‌وه زکری زێباری, بریاردەری فراکسیۆنی ئه‌و حیزبه دەڵێت: "ئەگەر مەکتەبى سیاسی بە رێکكەوتن نەیتوانی, ئه‌وا سەرکردایەتیی حزبه‌كه‌یان بە دەنگدان کاندیدەکانى بۆ پۆسته‌كانی حكوومه‌ت یەکلايی دەکاتەوە".
بە گوێره‌ی رێککەوتنی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەت و سازانیان بۆ هەمواری یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان, تاکە بەربەست لە بەردەم زوو پێکهێنانی حکوومەت, کات و یەکلاییکردنەوەی کاندیدی لایەنەکانە, كه پێشبینی دەكرێت پێش جەژنی رەمەزان حکوومەتی تازە پێک بهێنرێت.
H.B