هێمن هه‌ورامی: سه‌رۆكی هه‌رێم دوو جێگری ده‌بێت
فراكسیۆنه‌كان رێككه‌وتوون و سبه‌ی په‌رله‌مان له واده‌ی خۆیدا كۆده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، هێمن هه‌ورامی، رایگه‌یاند، ئه‌و رێككه‌وتنه سیاسییه‌ی له نێوان لایه‌نه‌كاندا واژۆ كراوه، له پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ره‌نگی داوه‌ته‌وه.
هێمن هه‌ورامی له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتی: "هه‌وڵه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌یه، په‌رله‌مان به‌شێك بێت له چاره‌سه‌ر".
گوتیشی: ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان لایه‌نه‌كاندا واژۆ كراوه، له ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاساكه‌دا ره‌نگی داوه‌ته‌وه.