پڕۆژه‌یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ند كرا
به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران په‌سه‌ند كرا
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی كوردستان، له دانیشتنی ئه‌مڕۆ، چوارشه‌ممه، 8ی ئایار/ مایۆی 2019، دوای خوێندنه‌وه‌ی سێیه‌م بۆ پڕۆژه‌یاساكه‌ی په‌سه‌ند كرد.
دوای خوێندنه‌وه و ده‌نگدان له‌سه‌ر بڕگه و مادده پێشنیازكراوه‌كان، دواجار كۆی پڕۆژه‌یاساكه خرایه ده‌نگدان و به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران، كه 89 ده‌نگی به‌ڵێ بوو، پڕۆژهكهیاساكه په‌سه‌ند كرا.
به گوێره‌ی یاساكه‌ش، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ناو په‌رله‌مان و به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران، واتا 56 ده‌نگ، هه‌ڵده‌بژێردرێت.
ئ. م