له سلێمانی مردنیش بۆ ههژاران بارگرانییه
وەرگرتنی پارە لە بری ناشتنی مردوو ھاووڵاتییانی سلێمانی نیگەران دەكات
K24 - سلێمان
ناشتنی مردوو لە گۆڕستانی نوێی سلێمانی بە پارە، بایهتێكه ھێشتا قسە و باسی لەسەر دەکرێ، چونکە ھاووڵاتییانی نیگەران کردووە. لای خۆیشیهوه ئەنجومەنی شارەوانی پێدانی گۆڕستانهكه بە کەرتی تایبەت رەت دەکاتەوە، ئەمە لەکاتێکدایە شوێنی ناشتن لە گۆڕستانەکانی ئێستا نەماوە و گرفتی دروست کردووە.
ھەمیشە ھەژارەکان، بە دوای بستێک زەویدا ویڵن، بۆ ئەوەی خێزانەکانیانی تێدا بحەسێننەوە. عەزیز محەمەد ھاووڵاتییەكی دانیشتووی سلێمانییە و کرێچییە، بەردەوام بیر لەو کاتە دەکاتەوە، کە ماڵئاوایی لە ژیان کرد، چۆن کەسوکارەکەی دەتوانن پارەی گۆڕەکەی بۆ دابین بکەن؟
ناشتنی مردوو لە گۆڕستان بە پارە، قورساییەکی دیكەیە بۆ سەر شانی ھەژارەکان، ئەمە ڕای عەزیزی سەروو شەست ساڵە.
ماوەیەکی دیكە گۆڕستانی نوێی سلێمانی کەرتی تایبەت بەرێوەی دەبات و بۆ ھەر مردوویەک، بڕێک پارە وەردەگیرێت، کە بە لای خەڵکی جێگەی نیگەرانییەز ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش پێداگرن لەسەر کەمکردنەوەی ئەو بڕە پارهیهی کە دیاری کراوە.
شارەوانیی سلێمانی ھیچ روونکردنەوەیەک لەسەر گۆڕستانەکە نادات، ئهمهش بە بیانووی ئهوهی كه ھێشتا نرخەکان یەک لانەبوونەتەوە، ئەنجومەنی گۆڕستانەکانیش نایشارێتەوە، كه شوێن نەماوە و پێویستە مردوو لە گۆڕستانە نوێیەکە بنێژرێت.
ھ.م