داعش له حه‌ویجه ده‌ستی به جووڵه كردووه‌ته‌وه
به شه‌و كۆنتڕۆڵی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن
K24- حه‌ویجه:
هێزە ئەمنییەکانی عێراق و حەشدی شەعبی باس لە دەستپێکردنەوەی جموجووڵی چەکدارانی داعش لە سنووری شارۆچکەی حەویجەی سەر بەپارێزگای کەرکوك دەکەن، کە به گوێره‌ی بەدواداچوونەکانی کوردستان 24 لەو شارۆچکەیە، تا ئێستا له 60%ی خەڵکی نه‌گەڕاونەتەوە سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان، نەگەڕانەوەی خەڵکی شارۆچکەکەش پەیوەندیی بە خراپیی دۆخی ئەمنیی ناوچەکەوە هەیە.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه هەندێك هاووڵاتیی ئه‌و شاره قسەیان بۆ كوردستان 24 کردووە و دەڵێن: "هەندێك ناوچە شەوان بە دەست گرووپە چەکدارە نەناسراوەکانەوەن و بە ڕۆژیش بە دەست حکوومەتەوەن".
له‌كاتێكیشدا هێزە عێراقییەکان له‌و ناوچه‌یه بڕیاربه‌ده‌ستی یه‌كه‌من و حەشدی شەعبیش هێزێکی خاوەن بڕیاره، ئەوان چەکەکانیان هێشتا لەکار نەکەوتووە و بەردەوامن لە شەڕی چەکدارانی داعش. حوسێن عەلی جبووری، فەرماندەی حه‌شدی شه‌عبی له حه‌ویجه به ئاشكرا ده‌ڵێت: "گەڕانەوەی داعش بۆ عێراق خەونە، بەڵام جموجۆڵەکانی ئەو چەکدارانە ناشاردرێنەوە".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، "هەندێک جموجۆڵی چەکدارانی داعش ماون، کە لە ناوچەکانی حەمرینەوە زیاتر دەستیان پێی کردووە و گەیشتوونەتە ناوچه‌كه‌یان".
هه‌رچه‌نده ژیان لە قەزای حەویجە ئاسایی بووه‌تەوە و دەوامی فەرمانگە حکوومییەکانیش دەستی پێ کردووه‌ته‌وە، بەڵام ئەوەی کە بەرپرسە ئیدارییەکان لەبارەی جموجۆڵی داعشه‌وه دەیڵێن، لە قسەی فەرماندە ئەمنییەکان جیاوازترە.
ناجی حه‌واس، سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای حەویجە له وه‌ڵامی پرسیاری كوردستان 24 له‌وه‌ی ئاخۆ چه‌كدارانی داعش له سنووری ناوچه‌كه‌یان ماون؟ ده‌ڵێت: "بەڵێ، پاشماوەی داعش هێشتا لە حەویجە ماوە، بەڵام بە پاڵپشتیی هێزە ئەمنییەکان توانراوە داعش تێك بشکێنرێت، بەتایبەت بۆردوومانی چەند جارەی فڕۆکە جەنگییەکان لە حەمرین و مەخموور".
H.B