سلێمانی.. 17 حاڵهتی ڤایرۆسی جگهر له ناو سزادراوانی چاكسازیی گهوران تۆمار كراون
بووهتە ھۆی ترس و دوودڵی لای سەرجەم حوكمدراوهكان
K24 – سلێمانی:
لە چاکسازی گەورانی سلێمانی بە ھۆی ئەو پشکنینانەی بنکەی تەندروستی چاکسازی کە دەیکات بۆ سزادراوان دەرکەوتووە لە کۆی 950 بەندکراو 17 کەسیان ھەڵگری ڤایرۆسی جگەرن کە ئەوەش بە نەخۆشیەکی مەترسیدار ناودەبرێت و بووهتە ھۆی ترس و دودڵی لای سەرجەمیان, بەڵام لە ئێستادا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو چاکسازییە کار کراوە بۆ رێگریکردن و چارەسەری تووشبوان و بەکارھێنانی ڤاکسین بۆ کارمەندان و سەرجەم بەندکراوان.
زیاتر لە 950 سزادراو لە ناو چاکسازی گەورانی سلێمانی بەندکراون, لە کۆی ئەو ژمارەیە 17 کەسیان بە ھۆی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر ھەڵگری ڤایرۆسی جگەرن لە جۆری بی و سی.
ھەر سزادراوێکیش سەرەتا پشکنینی تەواوی بۆدەکرێت لەلایەن بنکەی تەندروستی چاکسازی گەوران، بەڵام بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەو چارەسەری پێویست چەندین تێچوی دەوێت و ماوەی زۆریشی دەوێت بۆ ئەنجامی پشکنینەکان ئەوەش وایکردووە ترس و دوو دڵی لای سەرجەم زیندانیکراوان دروست ببێت.