عادل عه‌بدولمه‌هدی: ئیراده‌یه‌كی هاوبه‌ش و متمانه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه
عادل عه‌بدولمه‌هدی: په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان زۆر باش
K24 - بەغدا
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دووپاتی ده‌كاته‌وه كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان زۆر باشن و راشیده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامن بۆ راوه‌دوونانی تیرۆریستان له چه‌ندین ناوچه‌دا.
له كۆنفڕانسی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ییدا، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی كردەوە، په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان زۆر باشه. ئیراده و متمانه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان هه‌یه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، په‌یوه‌ندیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه باشه، بۆ راوه‌دوونانی داعش له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و ناوچه‌كانی دیكه‌ش.
عادل عەبدولمەھدی گوتی: "په‌یوه‌ندییمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان زۆر باشه، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه جیاوازیمان له بۆچوونه‌كاندا نییه، به‌ڵام شتێكی گرنگه، كه ئیراده‌یه‌كی هاوبه‌ش و متمانه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه، ئه‌مه‌ش بنچینه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی هێزه چه‌كداره‌كان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه باشه، بۆ راوه‌دوونانی داعش له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و ناوچه‌كانی دیكه‌ش، هه‌ماهه‌نگیی باش هه‌یه، چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆنی گرنگ له كه‌ركووك، له بیابانی رۆژئاوا، دیاله ئه‌نجام دراون و تیرۆریستان پێكراون".
ھ.م