هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌رگای خۆكاندیدكردن بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كرێته‌وه
سه‌رۆكی هه‌رێم به ده‌نگدانی ئاشكرا هه‌ڵده‌بژێردرێت
K24- هه‌ولێر:
لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی کوردستان دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە، بە گوێره‌ی رێكکارە یاسایەکان لە ماوەی 10 رۆژی داهاتوودا سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵدەبژێردرێت, ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پرۆژە یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە دەنگی89 پەرلەمانتار کارا کرایەوە.
له‌مباره‌یه‌وه ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ناوی كاندیدان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم راده‌ستی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێن.
خۆشناو دووپاتی ده‌كاته‌وه، پرۆسه‌كه له‌مڕۆوه ده‌ستپێده‌كات و تا ماوه‌ی كه‌متر له دوو هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت و سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵده‌بژێردرێت و له په‌رله‌مان متمانه‌ی پێ ده‌درێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌وه.
بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان چەند هەنگاوێکی یاسایى پێوستە, ماوەی سێ رۆژ دەرگای خۆکاندیدکردن ده‌کرێتەوە دواتر ناوی کاندیدە پەسەندكراوەکان ئاشکرا دەکرێت و دوو رۆژ ماوەی تانە لێدان دیاری دەکرێت, قۆناغی دوای ئەمە دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنى سەرۆکی هەرێمی کوردستانه.
سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌ش جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌مین، بڕیارده‌ری لێژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: دوای 7 رۆژ، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌توانێت رۆژێك بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم دیاری بكات.
به کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان قۆناخێکی گرنگ و سەختی پێکهێنانی حکوومەت کۆتای هات. تێپەڕاندنی ئەم یاسایە وا دەکات لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت.
H.B