مژدەیەك دەدرێتە خاوەن خانووەكانی گوندی كۆری
وەزیری شارەوانی زانیاری ئاشكرا دەكات
K24 - ھەولێر
وەزیری شارەوانی و سەرچاوەكانی ئاوی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەم دوو رۆژەدا مژدەیەك خۆش دەدرێتە ئەو كەسانەی خانوویان لە گوندی كۆری لە ھەولێر تۆمار كردووە.
نەورۆز مەولود، وەزیری شارەوانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: "رەنگە ئەمڕۆ یان سبەی مژدەیەكی خۆش بۆ بەشداربووانی گوندی كۆری بدرێت، بڕیارێكی گونجاویان بۆ دراوە و بڕیار و پێشنیازەكان بۆ چارەسەر لەلایەن سەرۆكی حكوومەتەوە پەسند كراون".
پڕۆژەی گوندی كۆری له ساڵی 2014 بهپێی رێككهوتنێكی نێوان حكوومهتی ههرێم و كۆمپانیایهكی كۆریای باشوور لە ھەولێر لە سهر رووبهری ههزار و 592 دۆنم زهوی دهستی پێكرد به مەبەستی دروستكردنی 6 ههزار و 512 خانوو بۆ كهمكردنهوهی ژمارهی كرێنشینان له ههولێر، لە ماوەی ئەم دووساڵەی دوایدا بەشێك لە خانووەكان دابەشكران، بەڵام تائێستا ھەندێك لە خانووەكان دروست نەكراون و دەنگۆی ئەوە ھەیە كە لەبری دروستكردنی خانوو خاوەنەكان قەرەبوو دەكرێنەوە.
ھ.م