رۆژنامەنووسێك لە توركیا لە بەرزایی 3500 مەتر كەوتە خوارەوە
لەكاتی كاركردن ھەڵدێراوە
K24 - ھەولێر
رۆژنامەنووسێك لە توركیا لەكاتی تۆماركردنی گرتەی ڤیدیۆیی لە چیایەكی 3 ھەزار و 500 مەتر بەرز دەكەوێتە خوارەوە و تائێستا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە.
ئەو رۆژنامەنووسە ناوی عه‌بدولقادر نیشانجی بوو لە ئاژانسی ھەواڵی ئەنادۆڵ كاری كردووە. ئاژانسی ئانادۆڵ ئاشكرای كرد "عه‌بدولقادر نیشانجی رۆژی ھەینی 10/5/2019 له كاتێكدا سه‌رقاڵی تۆماركردنی گرته‌ی ڤیدیۆیی كردنه‌وه‌ی رێگای چیای سۆغانڵی بوو كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگای بایبورت - ترابزۆن له سه‌ر چیاوه کەوتە خوارەوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو: "ئەو چیایە سێ هه‌زار و 500 مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێی له تۆپه‌ڵه به‌فرێك ناوەو تۆپه‌ڵه به‌فره‌كه خزیوە، هه‌ڵدێراوە".
ئاژانسەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە "لە دوێنێوە گەڕان و پشكنین بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو رۆژنامەنووسە بەردەوامە، بەڵام تائێستا نەدۆزراوەتەوە".
ھ.م