"پۆچیتینۆ به‌م مه‌رجه ده‌بێته راهێنه‌ری یوڤێنتۆس"
پۆچیتینۆ و یوڤێنتۆس به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن
.jpg)
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا یانه‌ی یوڤێنتۆس له هه‌وڵێكی چڕدایه بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ ماوریسیۆ پۆچیتینیۆی به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری تۆتێنهام بگاته رێككه‌وتن و شوێنی ئالێگری بگرێته‌وه.
رۆژنامه‌ی كۆریێری دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی دووپاتیده‌كاته‌وه پۆچیتینیۆ گرنگترین ئامانجی كارگێری یوڤێنتۆسه و به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن، راهێنه‌ره ئارجێنتینیه‌كه‌ش بۆ هه‌ر وه‌رزێك داوای 20 ملیۆن یۆرۆی له خانمه پیره‌كه كردووه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه رۆژنامه‌ی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه پۆچیتینیۆ تاكه راهێنه‌ری به‌ربژێر نییه بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی ئالێگری و هاوكات دیدیه دیشامپی راهێنه‌ری فڕه‌نساش یه‌كێكه له به‌ربژێره‌كان.
پۆچیتینیۆی ته‌مه‌ن 47 ساڵ، پێشتر وه‌ك یاریزان ناوبانگێكی گه‌وره‌ی نه‌بوو، له 2006 له یانه‌ی ئیسپانیۆل وازی له یاریكردن هێنا، پاشان له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه یه‌كه‌مین ئه‌زموونی راهێنه‌رایه‌تی له لالیگا تاقی كرده‌وه، دوای 3 ساڵ له یانه‌ی ساوسهامپتن داوا كرا، دوای یه‌ك وه‌رز ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی تۆتێنهامی له 2013 وه‌رگرت، له‌وكاته‌وه هیچ ناسناوێكی نه‌بردۆته‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وام یانه‌كه‌ی بۆ چامپیۆنزلیگ سه‌رخستووه و بۆ یه‌كه‌مجاریش له مێژوودا یانه‌كه‌ی گه‌یاندۆته فایناڵی چامپیۆنزلیگ.