عێراق.. ئه‌گه‌ری دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ھەیە
"پێشتریش دواخرابوو"
K24 - سلێمانی
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق دوای دوو جار له دواخرانی، ئێستاش له‌به‌رده‌م دوو ئه‌گه‌ر دایه، كه یه‌كێكیان دووباره دواخستنی پرۆسه‌كه‌یه بۆ مانگی نیسانی 2020. پەرلەمانتارێكی كوردیش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق به پێویستی ده‌زانێت فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له خوێندنه‌وه و ده‌نگدان به هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق، ئه‌م بارودۆخه سه‌پێنراوه‌ی كه‌ركووك له‌به‌رچاو بگرن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌و شاره به زیانی كورد ته‌واو نه‌بێت.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، كه بڕیار بوو لەگه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه بچێت، دوای دووجار دواخرانی، واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كه، ئێستا به هۆی ناكۆكی و ململانێی سیاسیی لایه‌نه شیعه‌كان، هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌به‌رده‌م دوو ئه‌گه‌ردایه، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه له 9ی مانگی 11ی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێت، ئه‌گه‌ری دووه‌میش دواخستنیه‌تی بۆ مانگی چواری ساڵی 2020. له‌م باره‌یه‌وه نوێنه‌رێكی یه‌كێتی له به‌غدا ده‌ڵێ: "هه‌رێمی كوردستان له‌و هه‌ڵبژاردنه به‌ده‌ره، بۆیه له هه‌ر كاتێكدا ئه‌نجام بدرێت هیچ كێشه‌یه‌ك نییه".
پڕۆژەیاساى تایبه‌ت به هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق، خوێندنەوەى یەکەمى بۆ کراوە، نوێنه‌ری یەکگرتووش له به‌غدا راى جیاوازە و به پێویستی ده‌زانێت، ته‌واوی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان پێداگربن له‌سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆخى کەرکووک بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بینه‌وه له‌وه‌ی، كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سه‌پێنراوه‌ی سه‌ر كه‌ركووك به زیانی كورد ته‌واو نابێت.
تا ئێستا دوو خولی هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پاریزگاکانى عێراق له 2008 و 2013 به‌ڕێوه چووه، بڕیار بوو خولی سێهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه له 12ی ئایاری 2018 هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام ناكۆكی و ململانێ سیاسییه‌كان، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان دواخست، ئێستاش هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له خوێندنه‌وه دایه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌گه‌ڵ په‌سندكردنی واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش یه‌كلایی بكرێته‌وه.
ھ.م