هه‌سه‌ده و ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری رۆژئاوا وه‌ڵامی دیمه‌شقیان دایه‌وه
ناكرێت حكومه‌تی سووریا رۆڵ و پێگه‌ی هه‌سه‌ده له شه‌ڕی تیرۆر پشتگوێ بخات
K24 - قامیشلۆ:
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، داعش له ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی حكوومه‌تی سووریاوه هێرش ده‌كاته سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فورات.
كینۆ گابریێل، گوته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له باره‌ی هه‌ردوو نامه‌ی حكوومه‌تی سووریا بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌و گوتی: "پێویسته پێش هه‌موو شتێك حكوومه‌تی سووریا به دوای هاوبه‌شێكی راسته‌قینه بۆ شه‌ڕی تیرۆر بگه‌ڕێت، نه‌ك هه‌ڵوێستێكی دوژمنكارانە دژی هه‌سه‌ده پیشان بدات".
گوته‌بێژی هه‌سه‌ده جه‌ختیشی كرده‌وه، ناكرێت حكوومه‌تی سووریا رۆڵ و پێگه‌ی هه‌سه‌ده له شه‌ڕی تیرۆر پشتگوێ بخات.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وەڵامی حكوومەتی سووریای دایه‌وه و رایگه‌یاند، لێدوانەكانی حكوومەت خزمەت بە پارچەبوونی سووریا دەكەن.
دەستەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە بەڕێوبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاند، لێدوانە نەرێنییەكانی دژبە بەڕێوبەرایەتیی خۆسەر و هه‌سه‌ده، خزمەت بە یەكپارچەیی سووریا ناكەن، بە تایبەت بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوە و نامه‌كه‌یان بۆ ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەنجومەنی ئاسایش، ھیچ بنەمایەكی راستیان نییە و ئەو جۆرە نامانە خزمەت بە یەكپارچەیی خاكی سووریا ناكەن.