بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا كلاسیكۆیه‌كی نوێ به‌رێوه ده‌چێت
كاتی یارییه‌كه‌ی نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید ده‌ستنیشان كرا

به فه‌رمی ناسنامه‌ی ئه‌م 4 یانه‌یه ئاشكرا بوو كه بۆ یه‌كه‌مجار به‌م سیسته‌مه نوێیه به‌شداریی له جامی سووپه‌ری ئیسپانیا ده‌كه‌ن، له نێویاندا یارییه‌كی كلاسیكۆ به‌ڕێوه‌یه.
پێشتر یاری جامی سووپه‌ری ئیسپانیا له نێوان پاڵه‌وانی جامی شا و پاڵه‌وانی لالیگا به‌ڕێوه ده‌چوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا بریاریدا جامی سووپه‌ری ئیسپانیا له نێوان 4 یانه به‌رێوه بچێت.
بۆ ئه‌مساڵ هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی (بارسێلۆنا، ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، ریال مه‌درید و ڤالێنسیا) به‌شداریی له جامی سووپه‌ری ئیسپانیا ده‌كه‌ن، یارییه‌كانیش له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات.
خشته‌ی یارییه‌كانیش به‌مشێوه‌یه:
ڤالێنسیا ـ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید (8/1/2020)
ریال مه‌درید ـ بارسێلۆنا (9/1/2020)
یاری كۆتایی (12/1/2020)