"به كۆی ده‌نگ بڕیار له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی ڤاڵڤێردی درا"
ئه‌م 4 راهێنه‌ره بۆ شوێنگره‌وه‌ی ڤاڵڤێردی به‌ربژێر كراون

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی كه‌ته‌لۆنیا، ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی بارسێلۆنا دوور ده‌خرێته‌وه و 4 راهێنه‌ریش بۆ شوێنگره‌وه‌ی به‌ربژێر كراون.
پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بارتۆمیۆی سه‌رۆكی بارسا و لیۆنێل مێسی كاپتن پشتگیری مانه‌وه‌ی ڤاڵڤێردی له پۆسته‌كه‌ی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه له‌ژێر فشاری هانده‌ران له‌م هه‌فته‌یه‌دا ڤاڵڤێردی دوورده‌خنه‌وه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه هیچ بیانوویه‌ك بۆ مانه‌وه‌ی ڤاڵڤێردی نه‌ماوه، به‌هۆی ریمۆنتادایه‌كه‌ی لیڤه‌رپوول و شكسته‌كه‌یان له جامی شا چیتر هانده‌ران به‌رگه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و راهێنه‌ره ناگرن و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هێرشێكی گه‌وره‌یان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ده‌ستپێكردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، هه‌ریه‌ك له رۆناڵد كۆیمانی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا، رۆبێرت مارتینێزی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا و تێن هاگی راهێنه‌ری یانه‌ی ئا‌یاكس و لۆران بلانی راهێنه‌ری فره‌نسی بۆ شوێنگره‌وه‌ی ڤاڵڤێردی به‌ربژێرن.
The four coaches Barça have an eye on in case they decide not to continue with Valverde: Ten Hag, Koeman, Roberto Martínez and Laurent Blanc. [sport] pic.twitter.com/BAjRA0GHdJ
— barcacentre (@barcacentre) May 27, 2019