به فهرمی گاتوزۆ وازهێنانی له راهێنهرایهتی میلان راگهیاند
ئهم راهێنهره بۆ شوێنگرهوهی بهربژێره

پێش ئهوهی دهستهی كارگێری یانهكه بڕیاری دوورخرانهوهی بدهن گاتوزۆ بڕیاری جیابوونهوهی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا دا.
دوای بەدەست نەهێنانی بلیتی وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ، چاوەرێ دەکرا گاتوزۆ لە پۆستی راهێنەرایەتی رۆسێنەری دوور بخرێتەوە، بەڵام پێش ئەوەی بەرپرسانی یانەکە ئەم کارە بکەن، راهێنەری رۆسێنەری بە فەرمی جیابونەوەی خۆی لە راهێنەرایەتی یانەکەی راگەیاند.
ئەیسی میلان بە سەرکردایەتی گاتوزۆ لەم وەرزەی سێریائەی ئیتاڵیا بە کۆکردنەوەی 68 خاڵ پلەی شەشەمی ریزبەندیان بەدەست هێنا و بۆ وەرزی داهاتووش بەشداری یۆرۆپالیگ دەکەن.
سەرچاوەکانی نزیک لە یانەکەی شاری میلان بڵاوییان کردۆتەوە ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری پێشووی یوڤێنتۆس ئەرکی راهێنەرایەتی ئەم یانەیە وەرگرێت.
