ئه‌مشه‌و هه‌ولێر له خولی نایابی عێراق رووبه‌ڕووی حدوود ده‌بێته‌وه
هه‌ولێر بۆ ئه‌م یارییه 7 یاریزانی له‌ده‌ستداوه
.jpg)
هەولێر دوای بردنەوەی گەڕی رابردوو بەرامبەر سەماوە، ئەمشەویش کاتژمێر 10 بە کاتی هەولێر لە یاریگە فرەنسۆ حەریری میوانداریی حدوود دەکات، یانەکەی پایتەخت لە کۆی 29 یاری رابردوو 9 بردنەوە، 11 دۆڕان و 9 یەکسان بوونی هەیە و بە کۆکردنەوەی 36 خاڵ پلەی یازدەهەمی ریزبەندیان گرتووە.
لە یاری قۆناخی یەکەم حدود بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە هەولێری بردۆتەوە و هەوڵێریەکان لە سێ یاری رابردوو هەرگیز لە یاریگەی خۆیان بە حدود نەدۆڕاون.
یانه‌ی هه‌ولێر بۆ ئه‌م یارییه به هۆكاری هونه‌ری، پێكان و كارتی ره‌نگاوره‌نگ چه‌ندان یاریزانی دوورخستۆته‌وه له‌وانه (عه‌لی شبلی، نه‌وزاد عه‌بدولحه‌مید، ئه‌حمه‌د عه‌لی، ئه‌حمه‌د سه‌رتیپ، كامه‌ران خالید، عه‌لی سه‌لمان و عومه‌ر عه‌دنان).
