لە سلێمانی میوەی وشككراوە دەكرێتە جەژنانە
زۆر لە خێزانەكان لە جیاتی شیرینی میوەی وشككراوە دەبەخشنەوە
K24 - سلێمانی
لەگەڵ نزیكبوونەوەی رۆژانی جەژنی رەمەزان، ھاووڵاتییان لە ئێستاوە ئامادەكاریی بۆ كڕینی شیرینی و میوەی وشككراو دهكهن، بۆ ئهوهی لە لە رۆژانی جەژن، پێشكەشی میوانهكانیان بكەن.
خانمان لە رۆژانی بۆنە و جەژنە نەتەوەیی و ئایینییەكاندا دەیانەوێ جوانترین و نوێترین جۆری شیرینی و میوە پێشكەش بە میوانەكانیان بكەن، چەند ساڵێكیشە میوەی وشككراوە لە سلێمانی تا راددەیەك لە ھە ندێك ماڵ، شوێنی نوقڵی گرتووەتەوە، کە بەشێکی زۆری ئەو میوە وشكکراوانە لە وڵاتی ئێرانەوە ھاوردە دەکرێن.
پیرۆزکردنی جەژنە ئایینییەکان لە ڕێگەی بەخشینی شیرینی لە نێوان موسوڵمانان، یەکێکە لە رێوڕەسمە سەرەکییەکان، کە لەگەڵ جەژنە پیرۆزکردن و گەردن ئازاد کردن لە یەکتر، شیرینی دەبەخشنەوە، بۆیە بە نزیکبوونەوە و ھاتنی جەژن، موسڵمانان بیر لە کرینی چەندین جۆری شیرینی دەکەنەوە، کە به ئازیزانیان ببەخشن.
ھ.م