رۆناڵدۆی به‌رازیلی په‌یامێك بۆ مێسی ده‌نێرێت
رۆناڵدۆ: هیوادرام مێسی 100 ساڵ ته‌مه‌نی بێت
.jpg)
رۆناڵدۆی به‌رازیلی له میانه‌ی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌یامێك به بۆنه‌ی رۆژی له دایكبوونی لیۆنێل مێسی بۆ كاپتنه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا و بارسێلۆنا ده‌نێریت و ده‌ڵێت: هیوادارم ته‌مه‌نت بگاته 100 ساڵ.
رۆناڵدۆی له وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی رۆژنامه‌ی ماركا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات مێسی یاریزانیكه هه‌مووان پێویسته سه‌یری بكه‌ن، چونكه چێژ به هه‌مووان ده‌به‌خشێت.
رۆناڵدۆ ده‌شڵێت: مێسی هه‌موو ژیانی خۆی به تۆپی پێ به‌خشیوه، ئه‌گه‌رچی ته‌مه‌نی گه‌یشتۆته 32 ساڵ و ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا زۆر ماندووبوو، به‌ڵام پشووی وه‌رنه‌گرت و راسته‌وخۆ بۆ یارمه‌تیدانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بریاریدا به‌شداریی له كۆپا ئه‌مریكا بكات، چونكه مێسی ده‌یه‌وێت نازناوێك بۆ وڵاته‌كه‌ی بباته‌وه و زۆر به‌په‌رۆشه بۆ سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا و له‌م پێناوه‌شدا قوربانی زۆریشی زۆری داوه.
رۆناڵدۆ گوتیشی: مێسی ده‌یتوانی ئه‌م هاوینه كاته‌كانی به پشوو به‌سه‌رببات، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی سه‌ركرده‌یه ناكرێت سه‌رده‌می مێسی به سه‌رده‌می ماڕادۆنا به‌راورد بكه‌ن، چونكه دوو سه‌رده‌م و دوو نه‌وه‌ی جیاواز هه‌یه و تاوانه ئه‌م سه‌رده‌مانه به‌یه‌كتر به‌راورد بكه‌ین، گه‌وره‌ترین تاوانیش ئه‌وه‌یه مێسی بارسێلۆنا و مێسی ئارجێنتیناش به‌یه‌كه‌وه به‌راورد بكه‌ین.
رۆناڵدۆ ده‌شڵێت: سه‌رده‌می منیش له هی مێسی جیاوازه، من ده‌توانم له مێسی زیاتر گۆڵ بكه‌م، به‌ڵام من و مێسی جیاوازین و هه‌ریه‌كه‌مان به‌شێوه‌یه‌ك و له‌سه‌رده‌مێكی جیاواز یاری ده‌كه‌ین.
رۆناڵدۆ له كۆتایی قسه‌كانیدا په‌یامێكی بۆ مێسی نارد و گوتی: لیۆ له رۆژی له دایكبوونت هیوای ئه‌وه‌ت بۆ ده‌خوازم ته‌مه‌نت بگاته 100 ساڵ و له یاریكردنیش به‌رده‌وام بیت و چیژ به هانده‌ران ببه‌خشیت.