به فه‌رمی سزایه‌كی قورس به‌سه‌ر یانه‌ی میلان ده‌سه‌پێت
میلان له پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئه‌ورووپا سڕ كرا

یانه‌ی ئه‌یسی میلان به فه‌رمی له به‌شداریكردنی له یۆرۆپالیگی وه‌رزی داهاتوو دوورخرایه‌وه.
دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی (كاس) بڕیاری دا یانه‌ی ئه‌یسی میلانی ئیتاڵیا به‌هۆی سه‌رپێچیكردنی له یاسای خاوێن له به‌شداریكردن له یۆرپالیگی وه‌رزی 2019 ـ 2020 بێبه‌ش بكرێت.
دادگای كاس له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی میلان ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی شكاندووه كه به‌ڵێنی دا بوو سه‌رپێچی له یاسای خاوێن نه‌كات، به پێچه‌وانه‌وه له نێوان ساڵانی 2015 تا 2018 به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی پاره‌ی له گواستنه‌وه‌ی یاریزانان خه‌رج كردووه.
یانه‌ی ئه‌یسی میلان وه‌رزی رابردوو به راهێنه‌رایه‌تی گاتوزۆ به كۆكردنه‌وه‌ی 68 خاڵ پله‌ی پێنجه‌می سێریا ئه‌ی گرت و بلیتی یۆرۆپالیگی بڕی، به‌ڵام ئه‌م بلیته‌ی لێ ده‌سه‌ندرێته‌وه و له به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتییه‌كه سڕ ده‌كرێت.