به فهرمی بووفۆن گهڕایهوه یوڤێنتۆس
جیجی بووفۆن له پێناو گهڕانهوهی ریكۆردێكی مێژوویی گهڕایهوه یوڤی
.jpg)
جیان لویجی بووفۆن دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمانی فرەنسا و تەنها وەرزێک دوور کەوتنەوە لە سێریا ئەی وڵاتەکەی، دووبارە گەڕایەوە خولی وڵاتەکەی و پەیوەندی بە یوڤێنتۆس کردەوە، ئەم گۆڵپارێزە41 ساڵانە ئامانجیەتی ببێتە خاوەنی ریکۆردی زۆرترین یاری لە مێژووی سێریائەی.
جیان لویجی بووفۆن تەنها دوای وەرزێک دووری لە سێریا ئەی، دووبارە گەڕایەوە خولی وڵاتەکەی و ئەمجارەیان ئامانجیەتی ریکۆردێکی مێژوویی تۆمار بکات.
جیجی دوای ئەوەی وەرزی رابردوو بریارێکی لەناکاویدا و دوای 25 ساڵ سێریائەی بەرەو لیگ وەنی فڕەنسا جێهیشت، کەم کەس هەبوو چاوەڕێ ئەوە بکات گۆڵپارێزەکەی پێشووی یانەکانی پارما و یۆڤێنتۆس دووبارە بریاری گەڕانەوە بۆ خولی وڵاتەکەی بدات، بەڵام ئەم یاریزانە دڵی هەر لای خولی وڵاتەکەی بووە و بریاریداوە کە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ماڵەکەی.
گٶڵپارێزەکەی پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا مەبەستێکی روونی لە گەڕانەوەی بۆ خولی وڵاتەکەی هەیە، بووفۆن تەنها هەشت یاری لە ریکۆردی خاوەنی زۆرترین یاری لە سێریا ئەی دوورە، خاوەنی ئەم ریکۆردە پاولۆ ماڵدینی یاریزانی پێشووی ئەیسی میلانە و خاوەنی 647 یارییە.
بووفۆن تەمەنی گەیشۆتە 41 ساڵ و ئەستەمە بۆ کەسێک بەم تەمەنە بتوانێت لە پێکهاتەی سەرەکی یانەیەکی وەکو یۆڤێنتۆس بێت، بەڵام ئەو دەیەوێت تەنها 8 یاری بکات، بۆ ئەوەی ریکۆردی هاونیشتیمانیەکەی بشکێنێت و ببێتە خاوەنی زۆرترین یاری لە سێریا ئەی.
جیجی مەرجی گەڕانەوەی بۆ خانمە پیرەکە هەیە، مەرجەکەشی ئەوەیە کە هەشت یاری لە پێکهاتەی سەرەکی بێت لە رکابەرییەکانی سێریا ئەی و هەرەوەها دوو یارێش لە چامپیۆنزلیگ.
گۆڵپارێزە 41 ساڵانەکە لە ساڵی 1995ـەوە لە سێریا ئەی وڵاتەکەی یاریکردووە و لەگەڵ هەردوو یانەی پارما و یۆڤێنتۆس بەشداری 640 یاریکردووە، وەرزی رابردووش لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمانی فڕەنسا بەشداری 17 یاریکرد و دوای تەنها وەرزێک جارێکی دیکە گەڕایەوە و لەگەڵ خانمە پیرەکە بۆ ماوەی یەک وەرز بەردەوام دەبێت.
