كچانی چۆمان گۆڵبارانی زێره‌ڤانیان كرد
یانه‌كانی چۆمان و سیروانی نوێ هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یان به‌ره‌و یاریی كۆتایی هاویشت

له یاری چوونی قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی نایابی فووتساڵی كچانی كوردستان، یانه‌كانی چۆمان و سیروانی نوێ هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یان به‌ره‌و یاریی كۆتایی خوله‌كه هاویشت.
یانه‌ی چۆمان له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی گۆڵبارانی تیپی فووتساڵی كچانی زێره‌ڤانی كرد و یارییه‌كه‌ی به 10 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك برده‌وه.
له‌و یارییه‌دا شه‌هێن ئهفلاكى خانمه هێرشبه‌رى يانه‌ى چۆمان له گێمی یه‌كه‌م هاتريكى له دژى زێره‌ڤانى تۆمار كرد و هاوشانی شۆخان نوره‌دین سه‌ركردایه‌تی هێڵی پێشه‌وه‌ی یانه‌كه‌یان كرد و زۆرینه‌ی گۆڵه‌كانیش له لایه‌ن ئه‌و دوو كچه یاریزانه تۆمار كران.
له یارییه‌كی دیكه‌دا له دێربی شاری سلێمانی، سیروانی نوێ و ئافرۆدێت رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، كچانی سیروانی نوێ یارییه‌كه‌یان به 5 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ برده‌وه.
