شه‌ش هاووڵاتی كورد له ده‌وروبه‌ری عه‌فرین رفێنران
گرووپێكی چه‌كداری سه‌ر به توركیا هیرشی كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌كه‌یان

K24 - هه‌ولێر:
گرووپێكی چه‌كدار له گوندێكی سه‌ر به ناحیه‌ی شه‌ران له عه‌فرین 6 هاووڵاتی كوردیان رفاند.
رێكخراوی مافی مرۆڤی عه‌فرین بڵاویكرده‌وه كه "گرووپێكی چه‌كداری سه‌ر به توركیا، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گوندی دیكمداش سه‌ر به ناحیه‌ی شه‌رانی شاری عه‌فرین و 5 هاووڵاتی گونده‌كه‌یان رفاندووه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رێكخراوه‌كه، گرووپه چه‌كداره‌كه هه‌ر 5 هاووڵاتییه‌كه‌یان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار بردووه، ئه‌وه له كاتێكدایه ماوه‌ی 10 رۆژه مامۆستایه‌كی ناوچه‌كه‌ش به‌ناوی نیرۆز مه‌حموود كه له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه‌وه رفێنرابوو چاره‌نووسی به‌نادیاریی ماوه‌ته‌وه.
له سه‌ره‌تای داگیركردنی شاری عه‌فرینه‌وه‌تا ئێستا، رۆژانه هاووڵاتیانی كورد له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌وه ده‌ڕفێنرێن و له به‌رامبه‌ر ئازادكردنیان داوای پاره له كه‌سوكاریان ده‌كه‌ن.