به فهرمی ماوهی دووركهوتنهوه و جۆری پیكانی ئاسێنسیۆ راگهیاندرا
پێكانهكهی زۆر قورستره لهوهی چاوهڕێ دهكرا

ریال مەدرید بەیاننامەیەکی لەبارەی پێکانەکەی مارکۆ ئەسینسیۆ بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، ئەسینسیۆ لە ئەژنۆی تووشی پێکان بووە و لە چەند رۆژی داهاتوو نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت بەبێ ئەوەی ماوەی دوورکەوتنەوەکەی ئاشکرا بکات.
مارکۆ ئەسینسیۆ لە یاریی بەرامبەر ئارسێناڵ تووشی پێکانێکی سەخت بوو، گومان دەکرێت نەتوانێت تاکو کۆتایی وەرزی داهاتوو یاریی بكات.
چەند خولەکێک دوای تۆمارکردنی گۆڵەکەی دژی ئارسێناڵ لە خولەکی 64 بەبێ ئەوەی بەر هیچ یاریزانێک بکەوێت، مارکۆس ئەسینسیۆ لە ئەژنۆی تووشی پێکانێکی سەخت بوو بەپەلە لە یاریگا هێنرایە دەرەوە و گەیەنرایە نەخۆشخانە، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان لەوانەیە ئەسینسیۆ بۆ زیاتر لە شەش مانگ لە یاریکردن دووربکەوێتەوە و ئەستەمە بتوانێت وەرزی داهاتوو پێ لە تۆپ بداتەوە.