ڤان دایك: لای من شتێك هه‌یه له تۆپی زێرین به‌نرختره
نوێترین لێدوانی ڤان دایك له باره‌ی هه‌ڵاتی باڵۆن دۆر
ڤان دایك به‌رگریكاری یانه‌ی لیڤه‌رپوول له نوێترین لێدوانی‌دا باسی خه‌ڵاتی تۆپی زێرین ده‌كات و ده‌ڵێت: زۆر شت هه‌یه لای من له تۆپی زێرین به‌نرختره.
ڤان دایك وه‌رزی رابردوو به 97 خاڵ پله‌ی دووه‌می پرێمه‌رلیگی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول به‌ده‌ستهێنا و نازناوی چامپیۆنزلیگیان بۆ شه‌شه‌مجار له مێژوویاندا برده‌وه و به یه‌كێك له به‌ربژێره‌كانی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر داده‌نرێت.
ڤان دایك له نوێترین لێدوانی‌دا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه خه‌ڵاتی تۆپی زێرین خه‌ونی هه‌موو یاریزانێكه، ده‌شڵێت: به‌ڵام خه‌ڵاته‌كه ناكرێت ته‌نیا بۆ یه‌ك یاریزان ببێته جێگه‌ی شانازی، چونكه بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان به هه‌وڵی به كۆمه‌ڵ به‌رهه‌م دێت.
ڤان دایك گوتیشی: لای من شتێك هه‌یه كه زۆر به‌نرختره له خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر، ئه‌ویش بردنه‌وه‌ی نازناوه له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول.
به گوێره‌ی پێشبینییه‌كان، ڤان دایك هاوشانی كریستیانۆ و مێسی 3 به‌هێزترین به‌ربژێرن بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێرین.
