"بارسێلۆنا ده‌رگای یانه‌كه‌ی به‌ڕووی نێیمار دا كرده‌وه"
"بارسێلۆنا پێشوازی له گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار ده‌كات"
سێرجی رۆبێرتۆ یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی ئاشكرای كرد كه بارسێلۆنا ده‌رگای یانه‌كه‌ی به‌ڕووی نێیماردا كردۆته‌وه.
سێرجی رۆبێرتۆ له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی 3ـی ئیسپانیا، جه‌خت له‌وه كرده‌وه كه نێیمار گه‌وره‌ترین ئامانجی بارسێلۆنایه له گواستنه‌وه‌ی یاریزانانی ئه‌م هاوینه.
رۆبێرتۆ گوتیشی: نێیمار به هه‌موولایه‌كی راگه‌یاندووه كه ده‌یه‌وێت پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت و بگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا و نازناوه‌كان دووباره له‌گه‌ڵ یانه كۆنه‌كه‌ی بباته‌وه.
نێیمار له هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به 222 ملیۆن یۆرۆ هه‌ڵوه‌شانده‌وه روویكرده پاریس سانجێرمان، نیمۆ پێشتر له كۆی 186 یاری 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی بۆ بارسێلۆنا كرد بوو، له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریسییه‌كه‌ش له كۆی 58 یاری 51 گۆڵ و 29 ئاسیستی تۆمار كرد بوو.