به فه‌رمی به‌ربژێره‌كانی باشترین یاریزانی 2019 ئاشكرا كران
هیچ یاریزانێكی به‌رازیل و ریال مه‌دریدی تێدا نییه
.jpg)
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی ناسراو به (فیفا) له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی ناوی 10 یاریزانی به‌ربژێری بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی زه بێستی 2019 بڵاو كرده‌وه.
له نێو یاریزانه به‌ربژێره‌كان، هیچ یاریزانێكی به‌رازیلی تێدا نییه له كاتێكدا هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل بووه پاڵه‌وانی كۆپا ئه‌مریكای 2019، ته‌نانه‌ت ناوی (ئالیسۆن)ـی گۆڵپارێزی به‌رازیلی تێدا نییه كه له‌گه‌ڵ یانه و وڵاته‌كه‌ی چامپیۆنزلیگ و كۆپا ئه‌مریكای برده‌وه، هاوكات هیچ یاریزانێكی ریال مه‌دریدیش له نێو ریزی یاریزانه به‌ربژێره‌كان دا نییه.
یاریزانه به‌ربژێره‌كان پێكهاتوون له: (کریستیانۆ رۆناڵدۆ، فڕانکی دی یۆنگ، ماتیاس دێ لیخت، ئێدین هازارد، هاری کەین، سادیۆ مانێ، کیلیان مباپێ، لیۆنێل مێسی، محەمەد سەڵاح و ڤیرجیل ڤان دایک).
فیفا له بڵاوكراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه رۆژی 23/9/2019 له مه‌راسیمێكدا ناوی له شاری میلانۆی ئیتاڵیا ناوی براوه‌كانی خه‌ڵاتی زه بێست تایبه‌ت به باشترین راهێنه‌ر و باشترین یاریزان له‌سه‌ر ئاستی خانمان و پیاوان راده‌گه‌یه‌ندرێت.
