به فه‌رمی، یانه‌ی هه‌ولێر وه‌ڵامی سه‌رهه‌نگ موحسین ده‌داته‌وه
یانه‌ی هه‌ولێر نووسیویه‌تی: به به‌ڵگه‌ی زیاتریشه‌وه وڵامی زیاتری قسه‌كانی سه‌رهه‌نگ موحسین ده‌ده‌ینه‌وه
.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین له كوردستان24ـه‌وه به چاوی گریانه‌وه ماڵئاوایی له یانه‌ی هه‌ولێر كرد و ره‌خنه‌ی له سه‌رۆك و كارگێرانی یانه‌كه‌ی گرت و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌و یانه‌یه 42 ده‌فته‌ری ئه‌ویان خواردووه و سووكایه‌تیشیان پێكردووه، له‌مباره‌یه‌وه یانه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كردۆته‌وه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه له ئێستادا ئه‌وان خۆیان به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قسه‌كانی سه‌رهه‌نگ سه‌رقاڵ ناكه‌ن و خه‌ریكی كاری گرینگ‌ترین، ئه‌وه‌شیان نوووسیوه كه له داهاتوو وه‌ڵامی سه‌رجه‌م قسه‌كانی سه‌رهه‌نگ موحسین به‌به‌ڵگه ده‌ده‌نه‌وه.
یانه‌ی هه‌ولێر له به‌یاننامه‌كه‌یداهێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه سه‌رهه‌نگ موحسین گوتوویه‌تی یانه‌ی هه‌ولێر به‌فه‌رمی وه‌ڵامی ئه‌ویان داوه‌ته‌وه به‌ڵام دوای 45 خوله‌ك روونكردنه‌وه‌ه‌كه‌یان ڕه‌شكردۆته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه، یانه‌ی هه‌ولێر جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه هێشتا ئه‌وان هیچ وه‌ڵامێكی فه‌رمییان له باره‌ی قسه‌كانی سه‌رهه‌نگ نه‌داوه‌ته‌وه و هه‌موو شتێكیان بۆ چه‌ند رۆژی داهاتوو هه‌ڵگرتووه.
سه‌رهه‌نگ موحسین گۆڵپارێزی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر دوای 20 ساڵ یاریكردن له ریزه‌كانی به‌رگزه‌رده‌كانی پایته‌خت 3 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه ماڵئاوایی له یانه‌ی هه‌ولێر كرد و رۆیشتنه‌كه‌شی له یانه‌ی هه‌ولێر بۆ ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه گه‌ڕانده‌وه و ڕه‌تی كرده‌وه كه به بڕیاری راهێنه‌ر و ده‌سته‌ی هونه‌ری یانه‌كه دوورخرابێته‌وه.
