ئه‌ستێره‌یه‌كی كورد بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق كرا
سبه‌ی ده‌گاته‌وه هه‌ولێر و په‌یوه‌ندی به كه‌مپی مه‌شق و راهێنانی هه‌ڵبژارده‌كه ده‌كات

یاریزانێكی كوردی خولی سكۆتله‌ندا به كوردستان24ـی راگه‌یاند بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق كراوه و ده‌شڵێت: سبه‌ی له رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌گه‌ڕێمه‌وه كوردستان و پاشان په‌یوه‌ندی به كه‌مپی مه‌شق و راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له سلێمانی ده‌كه‌م.
رابین عومه‌ری ته‌مه‌ن 22 ساڵ خه‌ڵكی شاری دهۆكه و پێش 3 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر گه‌ڕایه‌وه كوردستان و له دهۆك پرێس كۆنفرانسێكی بۆ ساز كرا و ئێستاش له خولی پله‌دووی سكۆتله‌ندا یاری بۆ یانه‌ی ئێلینی سیتی ده‌كات.
ئه‌و كوڕه كورده له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 ئاشكرای كرد كه له لایه‌ن ده‌سته‌ی هونه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق په‌یوه‌ندی پێوه كراوه، ده‌شڵێت: هه‌وڵده‌ده‌م شوێنی خۆم له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه بكه‌مه‌وه.
ڕابین عومه‌ر له ناوه‌راست و باڵی چه‌پ یاری ده‌كات و له زۆر بارودۆخدا رۆڵی هێرشبه‌ریش ده‌بینێت، له 2018 له یانه‌ی ئانان ئاتڵێتیكی سكۆتله‌ندی بۆ ئێلین سیتی گواسترایه‌وه، وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 36 یاری 3 گۆڵ و 4 ئاسیستی تۆمار كرد بوو، پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌و یانه‌یه‌ش بكات، له‌گه‌ڵ ئانان ئاتڵێتیك له كۆی 79 یاری، 8 گۆڵ و 19 ئاسیستی هه‌بوو، خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی لاوی ئه‌و یانه‌یه‌شی پێبه‌خشرا.

