لە حاجی ئۆمەران مادەی ھۆشبەر لەناو كارتۆنی شیرینی دەستی بەسەردا گیرا

كەسێك دەستگیر كرا

K24 - سۆران

لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران دەست بەسەر بڕێك مادەی ھۆشبەردا گیرا، كە لەناو كارتۆنی شیرینی لە ئێرانەوە ھێندرابوو. ئەو كەسەش دەستگیر كرا كە ئەو بڕە مادەی ھۆشبەرەی ھێناوە.

بنكەی مادەی نەھێشتنی مادە ھۆشبەرەكانی سەر بە ئاسایشی سۆران لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، توانرا کەسێک دەستگیر بکرێت کە هەوڵیدا لەناو کارتۆن شیرینی بە هاوردەکردنی ماددەی ھۆشبەر بۆ ناو هەرێمی کوردستان".