مانچێسته‌ر یونایتد ئاماده‌یه به‌م مه‌رجه پۆگبا به ریال مه‌درید بفرۆشێت
به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو مانچێسته‌ر یونایتد ئاسانكاری بۆ ریال مه‌درید ده‌كات
.jpg)
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی بریتانیا، مانچێسته‌ر یونایتد به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو مه‌رجێكی بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له پۆگبا پێشكه‌شی ریال مه‌درید ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد سێیه‌مین ئۆفه‌ری ریال مه‌دریدی بۆ كڕینی پۆگبا ڕه‌تكرده‌وه كه پێكهاتبوو له 27 ملیۆن پاوه‌ند و خامیس رۆدریگێز.
ئه‌م ئۆفه‌ره ئه‌گه‌رچی زوو له لایه‌ن به‌رپرسانی شه‌یتانه‌سووره‌كانه ڕه‌تكرایه‌وه، به‌ڵام سه‌رنجی ئیداره‌ی یانه‌ی مان یووی راكێشا كه به‌شێوازێكی دیكه وه‌ڵامی ریال مه‌درید بداته‌وه.
پێگه‌ی تێلێگرافی بریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه مانچێسته‌ر یونایتد 150 ملیۆن پاوه‌ند و خامیس رۆدریگێزی كردۆته مه‌رجی ده‌ستبه‌رداربوون له پۆڵ پۆگبا.
پۆڵ پۆگبای ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له هاوینی 2012 له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده‌وه به بڕی 3 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یوڤێنتۆس، دوای 3 ساڵ مان یونایتد به 105 ملیۆن یۆرۆ پۆگبای له یوڤی كڕییه‌وه و گرێبه‌سته‌كه‌شی له هاوینی 2021 له‌گه‌ڵ یانه ئینگلیزییه‌كه كۆتایی دێت.