به‌هۆی سزادانییه‌وه سوله‌یمانی پیرۆزبایی له زه‌ریف ده‌كات
"ئه‌مه‌ریكییه‌كانت له گه‌مژه‌یی سه‌ركرده‌كانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ پیرۆزبایی و پاڵپشتیكردن سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌كات و به‌هۆی سزادانی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پیرۆزبایی له محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6/8/2019، قاسم سوله‌یمانی له دیداری زه‌ریف دا گووتی: "سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه نیشانه‌ی شكستی كۆشكی سپییه و هه‌نگاوێكی شێتانه‌یه".
سوله‌یمانی ستایشی زه‌ریف ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌لماندی، به‌و پێیه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیت، كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ت له‌سه‌ر رای گشتی ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌بووه و گه‌مژه‌یه‌تی سه‌ركرده‌كانیانت بۆ روون كردوونه‌ته‌وه".
كۆتایی مانگی رابردوو وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌پاندنی سزای به‌سه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران راگه‌یاند و خستییه لیستی تایبه‌تی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی به ره‌چه‌ڵه‌ك بیانین و له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه چاودێریی ده‌كرێن. هه‌روه‌ها به گوازه‌ره‌وه‌ی ئه‌جێندا و ئه‌فكاری رێبه‌ری باڵای ئێران بۆ ده‌ره‌وه تۆمه‌تباریان كرد.