5 ئه‌ندامی "ديوان الجند"ـی داعش ده‌ستگیركران
له رۆژئاوای مووسڵ ده‌ستگیركراون
K24 - هه‌ولێر:
لیوا سه‌عد مه‌عن، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند: "5 ئه‌ندامی رێكخراوی داعشیان له پرۆسه‌یه‌كی ئه‌منیدا له پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستگیركردووه كه له دامه‌زراوه‌ی "ديوان الجند"ـی رێكخراوه‌كه كاریان كردووه.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "چوار له‌و چه‌كدارانه‌ی داعش له دیوانی جوندی داعش كاریان كردووه و یه‌كێكیشیان له‌و ماوه‌یه‌ی داعش پارێزگای نه‌ینه‌وای داگیر كردبوو ئه‌ندامی ده‌زگای ناسراو به "بالحسبة" بووه".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش له هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌منیدا له ناوچه‌ی گه‌راجی باكوور له به‌ری ده‌سته چه‌پی شاری مووسڵ ده‌ستگیركراون".
داعش زیاتر له 3 ساڵ فه‌رمانڕه‌وای پارێزگای نه‌ینه‌وا و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه‌ی عێراق بوو، پاش ئه‌وه‌ی ساڵی 2014 داگیریكردن و چه‌ندین دام و ده‌زگای سه‌ر به‌و رێكخراوه له‌و ناوچانه‌دا بۆ ئه‌شكه‌نجه‌دانی خه‌ڵك و چه‌كداركردنیان دامه‌زرێنرابوون، الحسبة و دیوان الجند به‌شێكی ئه‌و ده‌زگایانه بوون.