پیكێ: قسه‌م له‌گه‌ڵ نێیمار كردووه و ئه‌م وه‌رزه چامپیۆنزلیگمان ده‌وێت
پیكێ: مێسی ئه‌فسانه‌یه، وته‌بێژ و سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌یه و هه‌موومان هیوامان پێیه‌تی

جیرارد پیكێ به‌رگریكاری بارسێلۆنا پێش رووبه‌ربوونه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر ناپۆلی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه قسه‌ی له‌گه‌ڵ نێیمار كردووه، ده‌شڵێت: بۆ وه‌رزی نوێ ركابه‌ری له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نازناوه‌كان ده‌كه‌ین.
جیرارد پیكێ له پرێس كۆنفرانسی پێش رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ناپۆلی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌و یانه ئیتاڵیاییه خاوه‌نی راهێنه‌رێكی گه‌وره‌ی وه‌ك ئانچیلۆتییه، ده‌شڵێت: ئه‌م راهێنه‌ره له هه‌ر شوێنێك بوو بێت ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه و ناپۆلیش یه‌كێكه له‌و یانانه‌ی به‌شێوازی هێرشبردن یاری ده‌كات و شێوازی یاریكردنی زۆر له بارسێلۆنا نزیكه.
جیرارد پیكێ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌م وه‌رزه پشوویه‌كی باشیان نه‌داوه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌رزێكی قورس و دوور و درێژیان تێپه‌ڕ كردووه، ده‌شڵێت: بۆ ئه‌م وه‌رزه بێگوومان چامپیۆنزلیگمان ده‌وێت، ناشمانه‌وێت رووبه‌ڕووی دۆخێكی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی وه‌رزی رابردووی یاریگه‌ی ئانفیڵد ببینه‌وه كه به‌راستی زۆر به ئازا بوو، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه ده‌ستپێده‌كه‌ینه‌وه.
پیكێ گوتیشی: له 11 وه‌رزی رابردوو 8 نازناوی لالیگمان به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌وانه‌ی كه ئه‌م نازناوانه‌ی ئێمه به كه‌م ده‌زانن هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه هه‌میشه به جیاوازییه‌كی زۆری خاڵه‌كانمان پێش ركابه‌ره‌كانمان ده‌كه‌وین و لالیگا ده‌به‌ینه‌وه.
پیكێ له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا ئاشكرای كرد كه قسه‌ی له‌گه‌ڵ نێیمار كردووه، ده‌شڵێت: به‌ڵام گفتووگۆیه‌كان له نێوان خۆماندا ده‌مێنێته‌وه و ئاماده نیم لێره پێتان بڵێم، به‌ڵام شتێكی زۆر باش ده‌بێت كه نێیمار بۆ بارسێلۆنا بگه‌ڕێته‌وه هه‌رچه‌نده زۆر قورسه.
له باره‌ی ئانتوان گریزمان، به‌رگریكاره كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ستایشی ئه‌و هێرشبه‌ره فرهنسییهی كرد و گوتی: گریزمان یاریزانێكی مه‌زنه و بۆ داهاتوو ئومێدمان پێیه‌تی، به‌ڵام نازانم چاره‌نووسی كۆتینهۆ چی به‌سه‌ر دێت، هیوادارم له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام بێت، چونكه كۆتینهۆ یاریزانێكی گه‌روه‌یه.
پیكێ له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا هیوای ئه‌وه‌ی خواست پێكانه‌كه‌ی قورس نه‌بێت، ده‌شڵێت: مێسی سه‌ركرده و ئه‌فسانه و وته‌بێژی ئێمه‌یه، بۆیه هه‌موومان هیوایه‌كی گه‌وره‌مان له‌سه‌ر هه‌ڵچنییه‌وه.