چاوشئۆغلۆ: ده‌چینه باكووری سووریا و یه‌په‌گه و په‌كه‌كه له‌ناو ده‌به‌ین
ئەگەر ئەمه‌ریكا ھاوشێوەی منبج توركیا سەرقاڵ بكات
K24 – هه‌ولێر:
وەزیری دەرەوەی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ رایگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره سووره له‌سه‌ر ئەوەی ناوچەیەكی ئارام لە رۆژھەڵاتی فورات درووست بكەن.
گوتیشی: توركیا له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه و هه‌نگاوی گرنگیان ناوه.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر ئەمه‌ریكا ھاوشێوەی منبج توركیا سەرقاڵ بكات، ئەوان سەربەخۆیانە دەچنە ھەرێمەكە و یەپەگە و پەكەكە له‌و ناوچه‌یه له‌ناو دەبەن.
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، دوای ئه‌وه دێت، كه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا(پێنتاگۆن) رایگه‌یاند، دانووستانه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا به‌رده‌وامن، بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن له باره‌ی میكانیزمه ئه‌منییه‌كان و فه‌رمانده‌یی هاوبه‌شه‌وه به بێ ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا درووست بكرێت.
پێنتاگۆن له به‌یاننامه‌كدا راشیگه‌یاند، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا كراوه، هیچ خاڵێكی سه‌باره‌ت به گۆڕینی دیموگرافیای ناوچه‌كه تێدا نییه.
گوته‌بێژی پێنتاگۆن، شۆن رۆبرسۆن، له‌و باره‌یه‌وه گوتی: ئێمه له‌گه‌ڵ توركیا سه‌باره‌ت به نوێكردنه‌وه و دیاركردنی میكانیزمی نوێی ئه‌منی له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا قسه‌مان كردووه و گه‌یشتووینه‌ته رێككه‌وتن.
هه‌روه‌ها گوتی: پێنتاگۆن كار بۆ دانانی سه‌ربازگه‌یه‌كی هاوبه‌ش له توركیا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ سوپای توركیا پلان و میكانیزمی هاوبه‌ش دابنێین.
به‌یاننامه‌كه‌ی پێنتاگۆن به هیچ شێوه‌یه‌ك باسی له درووستكردنی ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا نه‌كردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی توركیا پێشتر بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد و رایگه‌یاندبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له‌و باره‌یه‌وه رێككه‌وتوون.
رۆبرسۆن له باره‌ی هێزه كوردییه‌كانیشه‌وه گوتی: ئه‌مه‌ریكا پابه‌نده به پشتیوانیكردنی هاوپه‌یمانه‌كانی و شكستپێهێنانی چه‌كدارانی داعش.
رۆژی 8ی ئه‌م مانگه حكوومه‌تی توركیا بڵاویكرده‌وه، كه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ درووستكردنی ناوچه‌ی ئارام به قووڵی 30 تا 40 كیلۆمه‌تر و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی سووریا بۆ ئه‌و ناوچه‌یه.