لامپارد: زۆر رقم له‌ دۆڕانه‌وه‌ و به‌داخه‌وه‌ به‌ختمان نه‌بوو

داوا له‌ هانده‌ران ده‌كات پشتگیری ئه‌م یاریزانه‌ بكه‌ن

دوای ئه‌وه‌ی له‌ جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا، چێڵسی به‌ لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ به‌ یانه‌ی لیڤه‌رپوول دۆڕا، فرانك لامپارد راهێنه‌ری چێڵسی جه‌خت له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان به‌ختیان نه‌بوو، گوتیشی: ده‌بوو به‌شێوه‌یه‌كی ژیرانه‌تر مامه‌ڵه‌مه‌مان له‌گه‌ڵ یارییه‌كه‌ كردبا.

فڕانک لامپارد، بەڕێوەبەری هونەری چێڵسی له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا به‌مشێوه‌یه‌ وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه‌ و گوتی: "بە رای من ئێمە لە یارییەکە باشتر یاریمان کرد، بەڵام بەخت یاوەرمان نەبوو، نەمانتوانی هێرشەکان بە باشی کۆتایی پێبهێنین، پێموایە پێویستبوو لێزانانەتر دەرفەتەکانمان بقۆستباوە، بەڵام بە گشتی من شانازی بە ئاستی تیپەکەمەوە دەکەم و دڵخۆشم بەم ئاستە.

"من زۆر رقم لە دۆڕان دەبێتەوە، بێگومان دەبێت چێڵسیش رقی لە دۆڕان ببێتەوە، دەمانویست یارییەکە ببەینەوە بەڵام بەخت لەگەڵمان نەبوو، بەڵام ئاستی تیپەکەمان ئاماژەی دڵخۆشکەری بۆ ئەم وەرزە پێگوتین."

"دوای کۆتایی یارییەکە بە ئابراهامم گوت دڵتەنگ مەبە و متمانەت بەخۆت هەبێت، تۆ یارییەکی باشت کرد و پێویست ناکات سەرزەنشتی خۆت بکەی، منیش لە کاروانی وەرزشیم چەندان لێدانم فەوتاندووە، ئەمە بەشێکە لە تۆپی پێ و پێویستە زیاتر بەهێز بیت و پێویستە بەهەمان پاڵپشتی ئابراهام بکەین."

Fly Erbil Advertisment