ناوی 3 یاریزانی كۆتایی بۆ خه‌ڵاتی باشترین یاریزان ساڵ ئاشكرا كرا
كریستیانۆ له‌سه‌ر وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه ركابه‌ری دوو یاریزانی دیكه ده‌كات

یوێفا به فه‌رمی لیستی كۆتایی به‌ربژێرانی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌ورووپای بۆ وه‌رزی رابردوو ئاشكرا كرد.
یوێفا له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی لیسته‌كه‌ی بڵاو كردۆته‌وه كه له سێ یاریزان پێكهاتوون، لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی مێژووی بارسێلۆنا گه‌ڕاوه‌ته‌وه نێو ركابه‌رییه‌كه.
لیۆ بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه ململانێی كریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبه‌ری یوڤێنتۆس و ڤێرجیل ڤان دایكی به‌رگریكاری لیڤه‌رپوول ده‌كات.
مێسی له وه‌رزی رابردوو بووه گۆڵكار له‌سه‌ر ئاستی خوله گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا و له چامپیۆنزلیگیش پێشه‌نگی گۆڵكارانی گرت.
له به‌رامبه‌ردا رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس له چاره‌كی كۆتایی چامپیۆنزلیگ چوونه ده‌ره‌وه و توانیشی له‌گه‌ڵ پۆرتوگال نازناوی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا بباته‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ڤێرجیل ڤان دایكی به‌رگریكاری هۆڵه‌ندی نازناوی چامپیۆنزلیگی برده‌وه و شه‌وی رابردووش بوونه سوپه‌ری ئه‌وروپا، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هۆڵه‌ندا گه‌یشته یاریی كۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا.
بڕیاره له 29ـی ئه‌م مانگه له كاتی راكێشانی تیروپشكی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ ناوی باشترین یاریزانی ئه‌ورووپا بۆ وه‌رزی 2018 ـ 2019 ده‌ستنیشان بكرێت.
