رووسیا داوای دانووستانی كورد له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ده‌كات
نیگه‌رانین له هه‌وڵه‌كانی جیاكردنه‌وه‌ی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا
K24 – هه‌ولێر:
رووسیا هۆشداری له جیاكردنه‌وه‌ی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا دا و داواشیكرد، كورد و دیمه‌شق ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن.
ماریا زاخارۆڤا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پێویسته كێشه‌كان له سووریا له چوارچێوه‌ی سه‌روه‌ری ئه‌و وڵاته و گفتوگۆ له نێوان كورد و دیمه‌شق چاره‌سه‌ر بكرێن.
زاخارۆفا هۆشداریشی دا له جیاكردنه‌وه‌ی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، كه له به‌شێكی ناوچه‌كانیدا سوپای ئه‌مه‌ریكا هه‌یه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا راشیگه‌یاند، نیگه‌رانین له هه‌وڵه‌كانی جیاكردنه‌وه‌ی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا و هه‌روه‌ها پێویسته گفتوگۆیه‌كی به‌رهه‌مدار له نێوان كورد و دیمه‌شق هه‌بێت.
ماریا زاخارۆڤا دووپاتیشیكرده‌وه، جیاكردنه‌وه‌ی هه‌ر به‌شێكی سووریا به هه‌ر پاساوێك بێت، كارێكی ره‌تكرایه‌وه.
له باره‌ی كاری لیژنه‌ی ده‌ستووریشه‌وه، زاخارۆڤا گووتی: رووسیا پشتیوانی له كاری نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ سووریا ده‌كات.