ئه‌ستێره كورده‌كه ناوه‌رۆكی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه به‌غدادییه‌كه ئاشكرا ده‌كات
ده‌ڵێت: خه‌ونه‌كه‌م هاته‌دی و خه‌ونی گه‌وره‌تریشم ماوه

گه‌یلان لوقمان ئه‌ستێره‌ی كورد، ناوه‌رۆكی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی كاره‌با بۆ كوردستان24 ئاشكرا كرد و جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه پێش ئه‌وه‌ی واژۆ له‌سه‌ر گرێبه‌ستی ئه‌و یانه‌یه بكات ئۆفه‌رێكی یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه‌ی ڕه‌ت كردۆته‌وه.
گه‌یلان لوقمان، هێرشبه‌ری ته‌مه‌ن 21 ساڵه‌ی وه‌رزی رابردووی یانه‌ی برایه‌تی به فه‌رمی رۆیشتنی له یانه كوردییه‌كه‌ی هه‌ولێری پایته‌خت راگه‌یاند و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی كاره‌بای شاری به‌غدا كرد.
گه‌یلان له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی كاره‌با بۆ دوو وه‌رزه و به‌های 25 ملیۆن دیناری عێراقییه، ده‌شڵێت: چه‌ندان یانه ئۆفه‌رییان پێشكه‌ش كردم دیارترینیان یانه‌ی جه‌وییه بوو، به‌ڵام حه‌زم كرد وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك له كاره‌با ده‌ستپێبكه‌م.
گه‌یلان له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا بۆ كوردستان24 هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه یاریكردن له خولی نایابی عێراق خه‌ونی منداڵیم بووه و هاته‌ی دی، ده‌شڵێت: به‌ڵام هێشتا ئامانجی گه‌وره‌ترم هه‌یه و ده‌مه‌وێت له داهاتوو یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بكه‌م.
گه‌یلان لوقمان له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی هه‌ولێر ده‌ستی به یاریكردن كردووه، پاشان روویكردۆته یانه‌ی برایه‌تی، وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه 2 گۆڵ و 5 ئاسیستی كردووه.
