ئهگهری داكهوتنی ئابووری ئهمهریكا له ئارادایه
جەنگی بازرگانی نێوان وڵاتان بووەتە ھۆكارێك كە ئەنجامی نەرێنی لێبكەوێتەوە
K24 – ههولێر:
ناكۆكی و جەنگی بازرگانی نێوان وڵاتان بووەتە ھۆكارێك كە ئەنجامی نەرێنی لێبكەوێتەوە و كاریگەری لەسەر جیھان ھەبێت، ئابووری ئەمهریكاش بێ بەش نییە لەو كاریگەرییانە، ھەرچەندە پشتی بە خواستی ناوخۆ بەستووە و ئەوەش لە كێشە دەرەكییەكان دەیپارێزێت، بەڵام لە پاڵ وڵاتانی دیكە، چاوەڕێی داكەوتنی گەورەی ئابووری جیھانیش دەكرێت كە ئەمهریكایە.
نوێترین راپۆرتی رۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاوبووەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوەدەدات ژمارەیەك ئابووری سەرەكی ھەن لە جیھاندا كە لە قۆناغی داكەوتنی ئابوورییدا نزیكبوونەتەوە، ئەمهریكاش بێ بەش نییە لەو مەترسییە و پێشبینیدەكرێت لە داھاتوویەكی نزیكدا ئابووریەكەی دووچاری داكەوتن ببێت.
دیارترینی ئەو ئابوورییانە، ئابووری وڵاتی چین دێت، كه به گوێرهی ئامارێكی نوێ، ئاستی گەشەی بەرھەمھێنانی پیشەسازی خراپترین ئاستی تۆماركردووە ئەو ئاستە خراپەش بۆ یەكەمجارە دوای 17 ساڵ كە تۆماری بكات.
ههروهها ئابووری ئهڵمانیا لە چارەكی دووەمی ئەمساڵ ئابوورییەكەی بە رێژەی %0.1 داكەوتووە ، ئەڵمانیا بەشێوەیەكی بەرچاو پشتی بە پیشەسازی ئۆتۆمبێل و كاڵا پیشەسازییەكانی دیكە بەستووە بۆ بووژاندنەوەی ئابوورییەكەی.