لە کاتی ناساندنی یاریزانێکی نوێی رۆما بووە هۆی دۆزینەوە منداڵێکی ونبوو
منداڵهكه گەڕێندرایەوە باوەشی دایک و باوکی

یانەی رۆمای ئیتاڵیا لە کاتی ناساندنی یاریزانێکی نوێ یانەکەی، بووە هۆی دۆزینەوە منداڵێکی وونبوو.
ماڵپەری یانەی رۆمای ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، لە گرتەی ڤیدیۆی ناساندنی مێرت چێتین بەرگریکاری نوێ یانەکەیان، ئەمجارەیان وێنەی چەند منداڵێکی ونبوویان لە جیهان لەگەڵ گرتە ڤیدیۆیەکە بڵاوکردەوە و خۆشبەختانە یەکێک لە منداڵە ونبووەکان دوای چەند رۆژێک لە بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆی ناساندنی یاریزانە نوێیەکەیان لە شاری لەندەن دۆزرایەوە و گەڕێندرایەوە باوەشی دایک و باوکی.
یانە ئیتاڵیەکە ئەم وەرزە لە کارێکی بێ وێنەدا بریاریداوە لە کاتی بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆی ناساندنی یاریزانە نوێیەکان، وێنەی چەندین منداڵی ونبوو بڵاوبکاتەوە، لە پێناو گەڕاندنەوەیان بۆ باوەشی خانەوادەکانیان.