به فهرمی له بارهی رۆیشتنی نێیمار روونكردنهوهیهك بڵاو دهكرێتهوه
"نێیمار یانهكهی له رۆیشتنی بۆ بارسێلۆنا ئاگادار كردۆتهوه"

لیۆناردۆ بەرێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سانجێرمانی فڕەنسا سەبارەت بە گواستنەوەی نێیمار بۆ بارسێلۆنا هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە و ئاشکراشی کرد پێنج رۆژ لەمەوبەر بە فەرمی دەستیان بە گفتوگۆ کردن کردووە لەگەڵ یانە ئیسپانیە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێک نەکراوە.
لهمبارهیهوه لیۆناردۆ دهڵێت: داواکاری ئێمە لەسەر دەستبەرداربوون لە نێیمار داسیلڤا شتێکی روونە و بەرپرسانی بارسێلۆنا دەزانن ئێمە داوای چی دەکەین، پێنج رۆژ پێش ئێستا یانە ئیسپانیەکە یەکەم ئۆفەری فەرمیان پێشکەش بە ئێمە کرد، لەو کاتەوە ئەوان وەڵامی داواکارییەکەی ئێمەیان نەداوەتەوە و ئێمە ئامادەبووین یاریزانی دیکە تێکەڵ بەم گرێبەستە بکەین.
لیۆناردۆ گوتیشی: بابەتی ئێمە لەگەڵ نێیمار یەکلایی بۆتەوە، ئەو یاریزانە چەندینجار داوای کردووە یانەکەمان جێبێڵێت، ئێمەش چاوەڕێ ئەو داوایە دەکەین کە هەمانە و گفتوگۆکانمان لەگەڵ بارسێلۆنا نەوەستاوە و لە هەمان کاتدا نەگەیشتوینە هیچ رێککەوتنێک و هەموو شتێک پەیوەستە بە یانە ئیسپانیەکە و جارێکی دیکە دەیڵێمەوە سێ رۆژ ماوە بۆ دواوادەی گواستنەوەی یاریزانان و تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێک لە نێوان پاریس سانجێرمان و بارسێلۆنا نیە، ئەوەی میدیاکان باسی دەکەن، دوورن لە راستی و تەنها دەنگۆن.