نهێنی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ڤان دایك به‌سه‌ر كریستیانۆ و مێسی ئاشكرابوو
ڤان دایك دوای 11 ساڵ كۆتایی به باڵاده‌ستی كریستیانۆ و مێسی هێنا

هه‌وراز كاوه
هه‌موو پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن بۆچی دوای 10 ساڵ له ركابه‌ری مێسی و رۆناڵدۆ دواجار یوفا ڤاندایكی هۆڵه‌ندی و ئه‌ستێره‌ی لێڤه‌رپوولی كرده چاكترینی ساڵی ئه‌وروپا. ئه‌وه لێره من وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌ده‌مه‌وه. سه‌ره‌تا باسی روناڵدۆ و مێسی ده‌كه‌م، كه ئه‌م دووانه وه‌رزی پێشوو به ته‌واوی كاریگه‌ریان له‌سه‌ر تیپ و خوله‌كان نه‌بوو، به تایبه‌ت خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان و چوونه‌ده‌ره‌وه‌یان له خوله‌كه، به تایبه‌تی ڤاندایك تیپه‌كه‌ی میسی له‌و پاڵه‌وانێتییه‌كه وه‌ده‌رنا. كاتێك دێت له‌رووی ده‌ستكه‌وتی تاكی و گشتی پێوانه‌ی ڤاندایك ده‌كه‌ی كه‌مێك توڕه‌یت داده‌مركێته‌وه هه‌ست ده‌كه‌ی ئه‌و شایه‌نی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌یه و ده‌بێت له پێش میسی و ڕۆناڵدۆوه بێت.
چۆن؟
سه‌ره‌تا ئه‌و وه‌رزی پێشوو به بڕی (75) ملیۆن یۆرۆ ڕویكرده یانه‌ی ریدز و بووه گرانترین به‌رگریكاری جیهان، هه‌روه‌ها توانایه‌كی خێرا و سه‌ره‌نج ڕاكێشی له ماوه‌ی شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای یاریكردنی پێشكه‌شكرد، به تایبه‌تی هۆشیارانه دوای ده ساڵ ته‌واوی جوڵه‌ی فه‌ردی و بڕێنی هێرشبه‌رانی ڕاگرت. دایك (50) یاریی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی ئه‌نجامدا له خوله جیاوازه‌كان، هه‌روه‌ها نۆ یاریی له‌گه‌ڵ هۆڵندا كرد، له‌و ماوه‌یه‌دا (5305) خوله‌ك یاریی كرد، كه ئه‌مه‌ش له هی جووت هێرشبه‌ره‌كه زیاتربوو، كه كاریگه‌ری زۆری ئه‌م یاریكردنه‌ی بۆ شوێنه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه. ڤاندایك له‌كاتی یارییه‌كاندا (475) جار چۆته سه‌ر هێرشبه‌ران و (350) جار تۆپه‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتووی لێسه‌ندوون، یان پچراندووه به ڕێژی 73%. له‌كاتی تۆپی به‌رز و هه‌وایدا (352) به‌شداری هه‌یه به‌ڕێژی سه‌ركه‌وتنی له 73%، كه ئه‌مه‌ش زۆرترینه له‌نێو پێنج خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌وروپا. له ڕووی كاریگه‌ریه‌وه 100% هۆكاربووه بۆ سه‌ركه‌وتنی لێڤه‌ر بۆ كۆتایی پرێمه‌رلیگ و چامپیۆنسلیگ و نه‌یشن، كه ئه‌و دووانه‌ی دیكه كاریگه‌ریان كه‌متر بووه، بۆیه یوفا دایكی ده‌ستنیشانكرد و به هه‌مووانی وت كاریگه‌ری گرنگه نه‌ك گۆڵ.