كاسێمیرۆ: زێدان بۆ یه‌كه‌مجار به‌رامبه‌ر ڤیاریال پلانێكی نوێی تاقی كرده‌وه
كاسێمیرۆ: له‌گه‌ڵ ئه‌و شێوازه نوێیه‌ی زێدان ڕانه‌هاتووین

كاسێمیرۆی ناوه‌راستكاری به‌رازیلی دوای یه‌كسانبوونه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی ریال مه‌درید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه به‌و شێوازه نوێیه‌ی زینه‌دین زێدان ڕانه‌هاتوون، ده‌شڵێت: له یارییه‌كه‌دا زێدان بۆ یه‌كه‌مجار پلانێكی نوێی بۆ یاریكردن به‌كارهێنا و به‌رامبه‌ر ڤیاریال تاقی كرده‌وه.
كاسێمیرۆ كه شه‌وی رابردوو به درێژایی 90 خوله‌ك به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی به‌رامبه‌ر ڤیاریال یاری كرد، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه بارودۆخیان باش نییه، ده‌شڵێت: ئه‌و درێسه‌ی ریال مه‌درید كه ده‌یپۆشین داوای سه‌ركه‌وتنمان لێ ده‌كات.
كاسێمیرۆ گوتیشی: یارییه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر ڤیاریال زۆر قورس بوو، چونكه یاریكردن له نێو یاریگه‌ی لاسیرامیكا سه‌خته، هه‌رچه‌نده تا كۆتایی یارییه‌كه جه‌نگاین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌ستمان پێكرد ناوبژیوانی یارییه‌كه كه‌وتبووه ژێر فشار و كاریگه‌ری هانده‌ران.
كاسێمیرۆ له یارییه‌كه‌دا ڕه‌تی كرده‌وه كه نه‌بوونی لوكا مۆدریچ كاریگه‌ری هه‌بوو بێت، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان نه‌بوو، به درێژایی یارییه‌كه كۆنترۆڵی یاریگه‌مان كرد بوو، به‌تایبه‌تی له گێمی دووه‌م، بۆیه ئێمه به هه‌موو پێوه‌رێك شایسته‌ی سه‌ركه‌وتن بووین.
كاسێمیرۆ ده‌شڵێت: زێدان له یارییه‌كه‌دا به پلانی 4 ـ 4 ـ 2 یاری كرد، ئێمه‌ش به‌م شێوازه ڕانه‌هاتووین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یارییه‌كی باشمان كرد.
كاسێمیرۆ له دوای یارییه‌كه دڵنیایی دایه هانده‌رانی ریال مه‌درید كه ئاستی تیپه‌كه به‌ره‌و پێش ده‌چێت، گوتیشی: گه‌شبینم كه دۆخی ریال مه‌درید به‌ته‌واوه‌تی ڕاسته‌ڕێ ده‌بێت و ئه‌نجامه‌كان زۆر باشتر ده‌بن.