پێنتاگۆن: ئێف35 ناده‌ینه توركیا
ئه‌و وڵاته سیستمی به‌رگری مووشه‌كی رووسی ئێس400ی كڕیوه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا(پێنتاگۆن)، مارك ئێسپر رایگه‌یاند، فڕۆكه‌ی ئێف35 ناده‌ینه توركیا، چونكه ئه‌و وڵاته سیستمی به‌رگری مووشه‌كی رووسی ئێس400ی كڕیوه.
ئێسپر بۆ رۆژنامه‌نووسان دواو و گوتیشی: مادام توركیا ئێس400ی كڕی به هیچ شێوه‌یه‌ك ئێف35ی پێ نافرۆشین.
له باره‌ی هه‌وڵه‌كانی هیندستان بۆ كڕینی ئێس400ی رووسی، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا گوتی: توركیا ره‌وشه‌كه‌ی جیاوازه. ئه‌ندامی ناتۆیه. ئه‌ندامانی ناتۆ په‌یمانیان داوه ئه‌و رێگه‌یه نه‌گرنه به‌ر. به‌ڵام هیندستان مێژووی جیاوازه، ئێمه هه‌ر حاڵه‌تێك به جیا وه‌رده‌گرین و پابه‌ندین به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌یارانی ئه‌مه‌ریكا.